بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێرانەوە، دابەشكردنی بەنزینە عێراقییەكە لە قەزای كەلار ڕاگیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەشێوەیەکی کاتی دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لە سنووری قەزای کەلار لە سبەینێ سێشەممەوە ڕادەگیرێت.
هۆكارەكەشی بۆ “پابەندنەبوونی بەشێکی زۆری شۆفێران بە ڕیزبەندی و کاتی دابەشکردن و، گرفت دروستکردن بۆ شۆفێرانی دیكە و بۆ لیژنەی دابەشکردن” گەڕاندووەتەوە.