سەرۆکی بانکی ناوەندیی لوبنان “ئیفلاسکردن”ی بانکەكە ڕەتدەکاتەوە

سەرۆكی بانكی ناوەندیی لوبنان ئیفلاسكردنی بانكەكەیان ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، بەردەوامە لەو ڕۆڵەی پێیدراوە.

ڕیاز سەلامە سەرۆکی بانکی ناوەندیی لوبنان ڕایگەیاند، بانکەکە هێشتا ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت کە بەپێی یاسا پێیدراوە و ئەوەی لەبارەی ئیفلاسکردنییەوە دەوترێت ڕاست نییە.

ڕوونیشیکردەوە، “سەرباری ئەو زیانانەی بەر ئابوریی لوبنان کەوتوون، لە ئێستادا بەپێی پلانێکی حکومەتی لوبنان و بە هەماهەنگی لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتیدا کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکرێت، بانکی لوبنان هێشتا ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت کە بەپێی ماددەی 70ی یاسای نەختینە و بەسلفەکردن پێیدراوە و بەردەوامیش دەبێت”.

پاش ئەوەی سەعادە ئەلشامی جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، “دەوڵەت و بانکی لوبنان ئیفلاسیان کردووە و زیانەکە ڕوویداوە”، مشتومڕێکی بەرفراوان لەو وڵاتەدا كەوتەوە و دواتریش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە، نە لەلایەن حکومەت و نە لە سەرۆکایەتیی کۆماریشەوە نەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال شادبووم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خۆشحاڵبووم بە دیداری یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی سەرۆك مام جەلال مەحمود عەباس، سەرۆكی…
Total
0
Share