بەهۆی بەركەوتنیەوە بە تەزووی كارەبا بەڕێوەبەری خوێندنگایەك لە دەربەندیخان گیانیلەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ (ئەركان عەبدولكەریم) كە بەڕێوەبەری خوێندنگەی هەوارە بەرزەیە لە قەزای دەربەندیخان، بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان ڕووداوەكە لەكاتی كاركردنی قوربانییەكەدا بووە لە بینایەكی خۆیاندا لە نزیك ڕووباری سیروان.
قوربانییەكە لەدایكبووی ساڵی 1983یە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێكە.