پارە بلۆككراوەكانی هەرێم چییان لێدێت؟
لوبنان مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند

حكومەتی لوبنان، مایەپووچبوونی دەوڵەت و بانكی ناوەندیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، چارەنووسی پارەكانی هەرێمی كوردستان نادیارە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەعادەت شامی جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان ڕایگەیاند، “وڵات و بانكی ناوەندیی لوبنان مایەپووچبوون” و وتی، “زیانەكان بەسەر دەوڵەت و بانكی ناوەندیی لوبنان و بانكەكانی تر و هاوڵاتییاندا” دابەشدەكرێن.

لەبارەی هۆكاری گەیشتنی لوبنان بەم دۆخەی ئێستای، جێگری سەرۆكی حكومەتی وڵاتەكە وتی، “زیانەكە بەهۆی سیاسەتی دەیان ساڵی ڕابردووەوە ڕوویداوە و ئەگەر ڕێگر نەبووینایە زیانەكان زۆر گەورەتر دەبوون”.

نزیكەی 637 ملیۆن دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە داهاتی فرۆشتنی نەوت بوون، لە بانكەكانی لوبنان-دا دانرابوون و بلۆككرابوون، دیارنییە لەم مایەپووچبوونەی لوبناندا ماون یاخود چارەنووسیان بەكوێ دەگات؟.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نابێت هیچ بڕە غازێک لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێم بفرۆشرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانە غاز)  تەرخانکراوە…
Total
0
Share