بانکێکی ئەمریکی پێشبینی دەکات نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار

بانکێکی ئەمریکی بەناوی (bank of America) پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت بۆ 100 دۆلاری ئەمریکی دەکات لە دەوروبەری ساڵی 2022دا.

بانک ئۆف ئەمریکا سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بەهۆی هەڵگرتنی ڕێکارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە جیهاندا و زیادبوونی خواست لەسەر وزە بەهۆی زیادبوونی گەشتە ئاسمانییەکانەوە هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

پێشتریش لە سەرەتای ساڵی 2021 شیکەرەوەکانی بانک ئۆف ئەمریکا پێشبینییەکانی خۆیان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 60 تا 68 دۆلار ڕاگەیاندبوو، لەگەڵ بەردەوامیی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا، و کەمکردنەوەکانی بەرهەمهێنانی ئۆپیک پڵەس.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی سوید متمانەی لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی سەندەوە

بابەتی دواتر

دۆناروما پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share