لەسەر بەتایبەتکردنی کەرتی کارەبا وەزیر سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد

پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی بە تایبەتکردنی کەرتی کارەبا بانگهێشتی وەزیری کارەبایکرد و ڕوونکردنەوە درا لەسەر کاریگەری گۆڕینی ئەم کەرتە لە حکومییەوە بۆ تایبەت.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ئەمڕۆ 20 ی تشرینی یەکەم لەگەڵ لیژنەی سامانە سروشتییەکان و پیشەسازیدا کۆبوویەوە و ڕایگەیاند، “هاوڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە پارەی کارەبا و بارگرانی لەسەریان زیاد ناکات”.

وەزیری کارەبای هەرێم لەسەر ئەم پرسە وتویەتی، “پرۆسەی تایبەتکردنی بەڕێوبردنی دابەشکردنی کارەبا سوودێکی گەورەی بۆ هاوڵاتیان و بەرژەوەندیی گشتی هەیە چ لەرووی پاراستنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی ڕۆتین و کەمکردنەوەی خەرجیەکانەوە بێت یاخود لەڕووی نرخەوە بێت “.

لەسەر مافی فەرمانبەرانیش وەزیری کارەبا ڕایگەیاندووە، “ئەو فەرمانبەرانەی لەکەرتی کارەبا کار دەکەن بەهەموو ئیمتیاز و شایستەی موچە و خزمەتەوە مافەکانیان پارێزراو دەبێت”.

پێشتر وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندبوو، لە کۆتایی ئەمساڵدا دابەشکردنی کارەبا لە هەرێم دەدرێت بە کەرتی تایبەت و دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بەشێک لە کارمەندانی وێستگەکانی کارەبا خۆپیشانداندانیان ئەنجامدا بۆ پاراستنی ماف و کارەکانیان لە ئەگەری تایبەتکردنی کەرتی کارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا پشتیوانمان بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان

ئەمڕۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و نوێنەری…
Total
0
Share