نەوت پارێزگاری لە نرخەكەی دەكات

لە مامەڵەكانی بەیانیی ئەمڕۆدا نرخی نەوت پارێزگاری لەو دەستكەوتانە كرد كە دوێنێ بەدەستهێنا، لەكاتێكدا بازاڕەكان هەڵسەنگاندن بۆ دابەزینی لەناكاوی نەوتە ئەمباركراوەكانی ئەمریكا دەكەن لە بەرامبەر ئەگەری لاوازیی خواست.

كاتژمێر 00:15 خولەك بە كاتی گرینچ، گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت هەشت سەنت یان 0.1% دابەزی و گەیشتە 77.04 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك. لەكاتێكدا گرێبەستە دواخراوەكانی خامی رۆژئاوای تەكساس پێنج سەنت یاخود 0.1% دابەزی و گەیشتە 71.48 دۆلار.

پێشتر نرخی هەردوو جۆرەكە دۆلارێك بۆ هەر بەرمیلێك زیادیكرد.

ئەوەی بووە پاڵپشت بۆ بازاڕەكان كەمبوونەوەی ئەمبارەكانی نەوتی خاوە لە ئەمریكا بە نزیكەی 1.2 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا.. لەوەتەی سیستم كراوەتە سەرۆكایەتی قەرزەكان 109% زیادیانكردووە

لەدوای گۆڕینی سیستمی حكومڕانیی توركیا له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی، قه‌رزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێژه‌ی 109% زیادكردووه‌. ڕۆژنامه‌ى “زه‌مان”ی توركی…
Total
0
Share