كەمێك لەمەوبەر تەرمی سێیەم قوربانیی ڕووداوەكەی چەمی خەمەڵۆكە دۆزرایەوە و دەرهێنرا.
دیار حەمید كەسوكاری قوربانییەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كەمێك لەمەوبەر سێیەم تەرمی گەنجە بێسەروشوێنبووەكانی چەمەكەی خەمەڵۆكە دۆزرایەوە.
ئاشكرایكرد، تەرمی كۆسار نەوزاد لە دووریی سێ كیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەكەوە دۆزراوەتەوە و لە ئاوەكە دەرهێنراوە.
ئێوارەی 21ی مانگی ڕابردوو سێ گەنج لە چەمی خەمەڵۆكە لە نزیك قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوون و لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ گەڕان بەدوایاندا بەردەوام بوو، دوێنێ تەرمی دووانیان دۆزرایەوە و ئەمڕۆش تەرمی دوایینیان كە كۆسار نەوزاد بوو دۆزرایەوە.