لە سۆران نرخی یەك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە 12 هەزار دینارە

بەرێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سۆران بڵاویكردووەتەوە، نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سنووری قەزای سۆران و ناحیەی دیانا 12 هەزار دینار دیاریكراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سۆران تێیدا هاتووە، نـــرخـــی یـــەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لە سەنتەری قەزای سۆران و ناحیەی دیانا بۆ مانگی چوار لە نێوان 12 هەزار دینار بۆ 12 هەزار و 500 دیناردایە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، مۆلیدەكانیش بەتێكڕا 231 تاوەكو 237 كاتژمێر كاریانكردووە.

ئاماژە بەوە كراوە، نرخی ئەمپێری كارەبا لە گەڕەكێكەوە بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كرێنشینان: یانزە ساڵە نەتوانراوە زیاتر لە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابەشبكرێن

كۆمەڵەی كرێنشینان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2011ەوە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون تەواوبوون و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە نەتوانراوە دابەشبكرێن. بەرهەم…
Total
0
Share