كیلیان مباپی هێرشبەری فەڕەنسی بەدووری نەزانی لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.
پاش بردنەوەیان لە یانەی لۆریان و تۆماركردنی دوو گۆڵ لەو یارییەدا، مباپی هێرشبەر جەختی كردەوە كە هێشتا داهاتووی یەكلایی نەكردۆتەوە.
وتیشی: “ئەگەری مانەوەم لە پاریس سانجێرمان هەیە و لەگەڵ خێزانەكەم لە گفتوگۆدام تا بڕیارێكی دروست بدەم و نامەوێت هەڵە بكەم.”
ماوەی دوو وەرزە باس لە چوونی مباپی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكرێت و دەنگۆی ئەوەش بڵاوبۆتەوە كە هێرشبەرە فەرەنسییەكە كۆتایی وەرز و بە گرێبەستێكی شەش ساڵی پەیوەندی بە یانە مەلەكییەكەوە كردووە.