فەرمی.. مانچستەر سیتی هالاندی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان ناساند

یانەی مانچستەر سیتی ئیریلینگ هالاندی نەرویجی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان ناساند.

هالاند بە 60 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە چووە یانەی مانچستەر سیتییەوە.

هالاند دەڵێت خەونی باوكمم بەدی هێناوەو پێشیوایە سیتی باشترین شوێنە بۆ ئەوەی خۆی تێدا بەهێز بكات.

بەشێك لە قسەكانی هالاند

/ ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژوییە بۆ خێزانەكەم و هەمیشە سەیری یارییەكانی مانچستەر سیتیم كردووە.

/ پێموایە لە شوێنێكی گونجاوم بۆ ئەوەی خەونەكانم بەدی بینم، بەپەرۆشم بۆ دەستپێكردنی وەرزی نوێ.

/ بەهۆی باوكمەوە مانچستەر سیتیم هەڵبژاردووە

/ بەدرێژایی ژیانم هاندەری مانچستەر سیتی بووم و ئێستا وا هەست دەكەم لە ماڵی خۆمدام

/ گواردیۆلا یەكێكە لە باشترین راهێنەرەكانی مێژووی تۆپی پێ

/ دەمەوێت گۆڵی زۆر تۆماربكەم و نازناویش بەدەست بهێنم

بابەتی پێشتر

دوای كشانەوەكەی سەدر عێراق بەرەو كوێ دەڕوات؟

بابەتی دواتر

60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share