وزە و غازی تێدایە.. یەكێتیی ئەوروپا بەنیازە سزای زیاتری ڕوسیا بدات

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بەنیازی زیادكردنی سزاكانی سەر ڕوسیان و ئەمجارەش نەوت، كەرتی غاز و غەڵوزی ڕوسیا دەگرێتەوە.

ڕۆژنامەی ” فاینانشەڵ تایمز”ی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەیەكی دیبلۆماسییەوە ئاشكرایكردووە، نوێنەرانی وڵاتان لە یەكێتیی ئەوروپا گفتوگۆی سەپاندنی سزای زیاتریان بەسەر ڕوسیا كردووە بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆكرانیا.

سەرچاوەكەی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە سزاكانی ئاشكراكردوون، كە لە سزای تاكەكەسی، قەدەغەكردنی بەكارهێنانی بەندەرەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەلایەن ڕوسیا، كەرتی وزە، غەڵوز و نەوت و غازی ئەو وڵاتەشی تێدا دەبێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، یەكێتیی ئەوروپا بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی بە سەرچاوەكانی ڕوسیا بەستووە و بەشێك لە وڵاتانی یەكێتییەكەش دژی ئەو ڕێوشوێنانەن.

پێشتریش ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی بڵاویكردبووە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی داوای لە ئۆلاف شۆڵتس ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كردووە، كە فشارە دیپلۆماسی و ئابوریی و سەربازییەكانیان دژی ڕوسیا زیاد بكەن.

هاوكات بڕیارە ئەم هەفتەیەش جۆنسۆن میوانداریی سەرۆكی پۆڵەندا و ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بكات تاوەكو گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئۆكرانیاوە بكەن.

سەردانەكەی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بۆ بەریتانیا یەكەم سەردانی دەبێت دوای دەستبەكاربوونی لەو پۆستە.

ماوەی 40 ڕۆژە هێرشەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەردەوامی هەیە، سەرەڕای دانوستانی شاندنی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام تاوەكو ئێستا شەڕەكە ڕانەگیراوە و بە ملیۆنان هاوڵاتیی مەدەنی ئاوارەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بوون و بە هەزارنیش كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا: لەمەودوا پەنابەران ناتوانن خێزانەکانیان بهێنن

راوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە رێکارەکانی بەرامبەر پەنابەران چڕکردووەتەوە. گۆنا ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share