توشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

94 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 53 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات بڵاویكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 883 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 53 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 94 توشبوو چاكبوونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتەكە یەك توشبووی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا گیانی لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 106 هەزار و 870 توشبوو، لەو ژمارەیە 102 هەزار و 234 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 496 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share