شێرپەنجەی ئێسک.. “زەنگی مەترسی” کە زۆرینەی خەڵک پشتگوێی دەخەن

شێرپەنجەی ئێسک یەکێکە لەو نەخۆشییە دەگمەنانەی ڕوودانیان کەمە، کە تەنها 1%ی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە پێکدەهێنێت لەناو تووشبووانی شێرپەنجەدا، بەڵام پسپۆڕان جەخت لە گرنگیی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لەسەرەتای سەرهەڵدانیدا تاوەکو چارەسەرکردنی ئاسانتربێت.

پێگەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، شێرپەنجەی ئێسک یان بە “گرێی گۆشتیی ئێسک” کە دەکرێت گرێی پاک یان پیس بن.

بەپێی پێگەکە، گرێکانی ئێسک بە دەگمەن پیسن، بەڵام گرێ پاکەکانیش بە مەترسیی دەورەدراون، چونکە ئێسک لاواز دەکەن و وادەکەن  بەتێپەڕبوونی کات ئێسک تووشی شکان ببێت.

شێرپەنجەی ئێسک نیشانەی سەرەتایی هەیە کەناکرێت پشتگوێبخرێت و لەبەرچاونەگیرێت، “هەستکردن بە ئازاری ئێسک” یەکێکە لە نیشانە سەرەتاییە هەرە باوەکان و نابێت پشتگوێبخرێت.

پسپۆڕانی پزیشکی پێانوایە، بەدواداچوون بۆ ئازاری ئێسک وادەکات نەخۆشییەکە لە کاتەکانی سەرەتایدا، یان هەوکردنی جومگەکان دەستنیشانبکرێت.

ئازاری ئێسک لەکەسی تووشبوو بە شێرپەنجەی ئێسک بەبەردەوامی ڕۆژانە زیاتر دەبێت، تەنانەت وادەکات کەسی تووشبوو لەکاتی ڕۆیشتندا هەست بە لەرزین و ناڕێکی بکات.

شێرپەنجەی ئێسک بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئێسکە درێژەکان وەک ئێسکی قۆڵەکان، لاقەکان دەردەکەوێت هەرچەندە دەکرێت لە هەر ئێسکێکی دیکەی جەستەدا ڕووبدات.

نیشانە گرنگەکانی ئەو نەخۆشییە، ئازاری توندی ئێسک لەکاتی نوستن، سووربوونەوە و هەوکردن، گرێی بۆ هۆ، عارەقکردنەوەی زۆر، لەدەستدانی کێشی لەش بەبێ هۆ.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا سوپاسی ماڵکۆم دەکات: تۆ نموونەی پڕۆفیشناڵبوونیت

بابەتی دواتر

یەكێتی بۆ پارتی: یاسا هەموارنەكرێتەوە هیچ لایەنێك بەشداریی هەڵبژاردن ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share