مەترسییەکانی نووستن لەسەر دەم بزانە

هەندێک کەس بە درێژایی شەو لەسەر دەم دەخەون، بەڵام شارەزایانی بواری تەندروستیی هۆشداریی لەو شێوازە نووستنە دەدەن.

شارەزایانی بواری تەندروستیی جەختدەکەنەوە، نووستن لەسەر دەم بەراورد بە شێوازەکانی دیکەی نووستن خراپترین جۆرە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی فشاردەکەوێتە سەر ماسولکەکانی سنگ و سک.

ئەندرۆ پانگ شارەزای بواری ئێسک و ماسوولکەکان دەڵێت، لە کاتەکانی رۆژدا فشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر بەشی خوارەوەی پشت، بەڵام کاتێک بە شەو لەسەر دەم دەخەویت ئەو بەشەی جەستە ناتوانێت پشوو بدات.

هاوکات بەکارهێنانی لێفە بەتایبەت ئەو جۆرانەی کێشیان قوورسە دەبێتە هۆی ئەوەی فشار لەسەر شانەکانیش دروست ببێت.

بۆ رزگاربوون لەم گرفتە شارەزایان پێشنیاری راهێنان دەکەن لەسەر شێوازەکانی دیکەی نووستن، یان بەکارهێنانی سەرینێک یان گۆشە لەژێر قاچ و سنگدا بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکێکی پسپۆڕ: خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات بەمەرجێک لە شوێنێکی کراوە بخورێتەوە

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت، خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا لە کاتێکدا پلەی گەرمی بەرزە،…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share