بەر لە ڕوسیا چین هێرشی ئەلیكترۆنی كردووەتە سەر ئۆكرانیا

ڕۆژێك بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكانی ڕوسیا، چین هێرشی ئەلیكترۆنی كردووەتە سەر دامەزراوەكانی ئۆكرانیا .

بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان كە ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، چین هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمیەكانی ئۆكرانیا ئەنجامداوە و ڕۆژی دواتر ڕوسیا هێزەكانی بە ئاڕاستەی ئۆكرانیا جوڵاندووە.

ڕۆژنامەكە چەند زانیارییەكی وردی لەسەر ئەو هێرشەی چین بڵاوكردووەتەوە، كە زیاتر لە 600 پێگەی ئەلیكترۆنی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە كیف و دامەزراوەكانی دیكە لەلایەن حكومەت و دەسەڵاتدارانی چینەوە هەوڵی هاككردنیان دراون، پێشتريش دامەزراوە هەواڵگرییەكانی ئۆكرانیا هۆشدارییان لەو بارەیەوە داوە.

هاوكات هەواڵگریی ئاسایشی ئۆكرانیا زانیارییەكەی ئاشكراكردووە كە ڕۆژێك بەر لە ئەنجامدانی هێرشە سەربازییەكانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا “چین” هێرشە ئەلیكترۆنییەكەی بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەكانی ئۆكرانیا ئەنجامداوە.

دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا ئاماژەیان بەوەكردووە، هێرشە ئەلیكترۆنییەكە بۆ سەر بەشێكی هێزەكانی بەرگریی سنووری ئۆكرانیا لە بانكی نیشتمانیی و دامەزراوەی هێڵی شەمەندۆفێر و دزینی چەند داتا و لەكارخستنی ئەو دامەزراوانەی تایبەتن بە ژێرخانی ئابورییەوە ئەنجامدراون.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، چین هەوڵیداوە تەواوی تۆڕەكانی كۆمپیوتەری ئۆكرانیا و پێگە ڕەسمییەكانی حكومەتی ئۆكرانیا لەكاربخەن كە ئاماژەیەكی مەترسیداربوون بەر لە جەنگی ئۆكرانیا .

بابەتی پێشتر

‏"خۆت بەم خۆراكانە ڕابێنە"‏ <br> ڕێنمایی گرنگ لەبارەی بەربانگكردنەوە لە ڕۆژەكانی یەكەمی ڕەمەزاندا

بابەتی دواتر

تەرمی یەكێكی دیكەی بێسەروشوێنانی ماوەت دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەكەی پیلۆسی لە تایوان نیشتەوە

فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین لە تایوان نیشتەوە. كەمێك لەمەوبەر فڕۆكەكەی ناسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی  نوێنەران…
Total
0
Share