سعودیە بڕیاری سزای توند دەدات لەبارەی حاجیانەوە

دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاند، رێوشوێن و سزای توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە هاوڵاتییان و دانیشتووانی سعودیە یان سەردانکەران بۆ حەج دەگوازنەوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی ئاسایییان هەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، ئەو کەسانەی خەڵک دەگوازنەوە بۆ حەج کە مۆڵەتی فەرمییان نییە، سزاکەیان دەستگیرکردنیانە بۆ ماوەی شەش مانگ.

سزا داراییەکانیش بریتین لە غەرامەکردنی بە بڕی 50 هەزار ریال (زیاتر لە 13 هەزار دۆلاری ئەمریکی) بۆ هەر سەرپێچیکارێک کە گواستراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سزا داراییەکە چەند هێندە دەکرێت بەپێی ژمارەی سەرپێچییەکە و کەسە گواستراوەکان.

لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی مەککە رایگەیاندووە، سێ کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە ڤیزەی سەردانکەریان بە رەگەزنامەی میسرییەوە هەیە، بەهۆی بەرەودان هەڵمەتی ساختەی حەج و فرۆشتنی ملوانکەی حەجی نافەرمی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شوێنی نیشتەجێبوون لە هۆتێلەکان لە رێگەی سۆشیال میدیاوە، سعودیە رێکارەکانی توند کردووە.

سعودیە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکات لە وەرزی ئێستای حەجدا میوانداری زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی بکات.

وەزیری حەج، تۆفیق ئەلرەبیعە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “مژدە بە مسوڵمانانی جیهان دەدەم کە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی پێش کۆرۆنا هەبوو، بەبێ ئەوەی سنووری تەمەنیان بۆ دیاری بکرێت”.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستان و ژینگە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

بابەتی دواتر

زەوی گۆییە یان تەختە؟  دوو کەشتیوانی ئاسمانی وەڵامدەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share