پێنتاگۆن: سوپای ئەمریكا مووشەكی خێراتر لە دەنگ و “بكوژی ئێس – 400” وەردەگرێت

كاربەدەستێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكرد، تا ساڵی 2023 سوپای ئەمریكا مووشەكی خێراتر لە دەنگ وەردەگرێت و مووشەكەكان لە فڕۆكە دەبەسترێن. ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەریەك لە ڕوسیا، چین و كۆریای باكوور مووشەكی لەو جۆرەیان دروستكردووە.

جەنراڵ جەیمس مەكۆنڤیڵ سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند، ساڵی 2023 سوپای ئەمریكا دەبێتە خاوەنی مووشەكی دوورمەودای خێراتر لە دەنگ.

مەكۆنڤیڵ ڕوونكردنەوەی لەو بارەیەوە دا و وتی، ئەو جۆرە مووشەكە دەتوانرێت لە فڕۆكەی جۆری (ئێس – 17) و فڕۆكەكانی تری فڕۆكە ببەسترێت.

سەرباری مووشەكی خێراتر لە دەنگ، بڕیارە سوپای ئەمریكا مووشەكی دژەكەشتی و مووشەكی جۆری ” PrSM” وەربگرێت كە ئەمریكییەكان بە “بكوژی ئێس – 400″ی ڕوسی پێناسەی دەكەن.

مووشەكی سەرووی دەنگ یاخود خێراتر لە دەنگ   “Hypersonic speed”، بریتییە لەو جۆرە چەكەی كە دەتوانێت بەخێرایی “5 ماخ” دەربپەڕێت و بەرەو ئامانجەكەی بڕوات، ئەو ڕادەی خێراییەش یەكسانە بە پێنج جار خێراتر لە دەنگ، واتە دەتوانێت لە ماوەی یەك چركەدا 1.6 كیلۆمەتر ببڕێت.

ئەمریكا دەڵێت، “چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە.

كۆتایی ساڵی ڕابردوو كۆریای باكوور مووشەكێكی لەو جۆرەی بەناوی “هواسونگ 8″ تاقیكردەوە كە لەتوانایدایە مانۆڕبكات و لە ئاسماندا بەخێراییەكی زۆر هاتوچۆبكات.

دواتر ڕوسیا مووشەكێكی خێراتر لە دەنگی لەژێرئاوەوە سەركەوتووانە تاقیكردەوە. مووشەكەكەی ڕوسیا ناوی “تسێركۆن”ـە و خێراییەكەی زۆر لە دەنگ زیاترە و لەسەر ژێرئاوگەڕی “سیڤەرۆدنیسك” تاقیكرایەوە، كە ژێرئاوگەڕێكی فرەچالاكییە و دەتوانێت لە یەك كاتدا چەند كارێك ڕابپەڕێنێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی دەوامی فەرمانبەرانی كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

چەند سوودێكی گرنگی "چای كیس" بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی نیویۆرک دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی نیویۆرک بکات. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی…
Total
0
Share