بۆ یەکەم جارە گۆڕانکاری لە نەریتێکی مۆندیال دەکرێت

جامی جیهانیی 2022 ڕێکەوتنی 21ی نۆڤەمبەر بە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان سەنیگال و هۆڵەندا دەستپێدەکات، کە ئەوەش یەکەمین جارە لە مێژوودا دوو هەڵبژاردەی میوان دەست بە چالاکییەکان بکەن.

بەپێی پێوەرە ئاسایییەکانی مۆندیال، دەبوو لە یەکەم یاریی مۆندیالی 2022 قەتەر میوانداریی ئیکوادۆر بکات، بەڵام لە پرۆگرامی یارییەکاندا دەردەکەوێت قەتەر سێیەم یاریی مۆندیال ئەنجام دەدات.

بە درێژایی مێژوو نەریت بووە یاریی دەستپێکی مۆندیال لەلایەن هەڵبژاردەی وڵاتی ڕێکخەرەوە بکرێت، بەڵام لە مۆندیالی قەتەری 2022 یاری نێوان قەتەر و ئیکوادۆر کاتژمێر حەوت بە کاتیی هەرێمی کوردستان لە یاریگای (البیت) ئەنجام دەدرێت، پێش ئەو یارییەش دوو یاریی دیکە لەنێوان سەنیگال و هۆڵەندا لە یاریگای “ستاد الثمامە)، هەروەها ئینگلتەرا و ئێران لە ستاد خەلیفە ئەنجام دەدرێن.

بابەتی پێشتر

دوو یەدەگی بەرشلۆنە بۆ چاڤی: نەخێر، ناڕۆین

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ پاداشتی ملیۆنێک بە کۆتینیۆ دەدات، بەڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share