هەواڵێك بۆ ئەوانەی لە حكومەتی ناوەندی مووچە وەردەگرن

بانكی ڕافیدەین ئاشكرایكرد، ئەو پێشینەیەی 25 ملیۆن دینارە و دەدرێت بە فەرمانبەران و خانەنشینان، كارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش دەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، پێشینەی 25 ملیۆن دیناری كارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەگرێتەوە و ئەوانیش دەتوانن سوودمەندببن لەو پێشینەیە.

بانكەكە ڕوونیكردەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئەو پێشینەیە وەربگرن، دەتوانن لە لقەكانی بانكی ڕافیدەین لە بەغداد و پارێزگاكانی تر مامەڵە پێشكەشبكەن.

لەبارەی شێوازی دانەوەی پارەكەوە ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، پێشینەكە بە پێنج ساڵ دەدرێتەوە و ڕێژەی 5% سوودی دەخرێتەسەر.

لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین  ڕایانگەیاندبوو، قەرزی 15 ملیۆن دیناری دەدرێت بە هاوڵاتییان و ماوەی دانەوەی قەرزی 50 ملیۆن دینارییش لە 10 ساڵەوە بۆ 15 ساڵ درێژكراوەتەوە.

ئەو قەرزە 50 ملیۆن دینارییەی كە دەدرێت بە هاوڵاتییان، بەمەبەستی دروستكردنی خانوو یاخود نۆژەنكردنەوەیەتی و فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتییان دەتوانن وەریبگرن.

هەفتەی ڕابردوو بانكی ڕافیدەین ئاشكرایكردبوو، 10 ملیۆن دینار وەك پێشینە دەدات بە خوێندكار، مامۆستا یاخود هەر توێژەرێك بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.

بابەتی پێشتر

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

بابەتی دواتر

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی ڕوسیەکان لە چێرنۆبڵ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەشیوەیەکی کەم بەرزبووەوە، لەژێر کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە سێ مانگی رابردوودا، هەرچەندە نرخەکەی بەهۆی تەواو نەبوونی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای بەڵێنەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ…
Total
0
Share