ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی بە لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ڕوسیاوە گرێدا.

ڕۆگۆزین لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕوونیکردەوە، ئامانجی سزاکان “لەناوبردنی ئابوریی ڕوسیا و نوقمکردنی نەتەوەکەمانە لە نائومێدی و برسێتیدا، تاکو نیشتمانەکەمان ناچاری ملکەچبوون بکات”.

ڕاشیگەیاند، “ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی نێوان هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمان و پڕۆژەکانی دیکەش، تەنها لەڕێی لابردنی تەواوەتی و بێمەرجی سزا نایاساییەکان دەبێت”، کە خراونەتە سەر ڕوسیا.

بەپێی ڕۆیتەرز، “ڕوس کۆزمۆس” پێشنیازەکانی دەخاتەبەردەم وڵاتان سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە وادەی هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسەکانی بۆشایی ئاسمانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کەنەدا، ژاپۆن و یەکێتیی ئەوروپا.

لە ماوەی پێشوودا، بەهۆی جەنگی دژ بە ئۆکرانیاوە، چەندین سزای نێودەوڵەتی لە بوارە جیاجیاکاندا بەسەر ڕوسیادا سەپێندران و کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر وڵاتەکەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بابەتی دواتر

هەواڵێك بۆ ئەوانەی لە حكومەتی ناوەندی مووچە وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share