ئانسو فاتی لە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەیدایە

ئانسو فاتی بەشداری پێنج ڕاهێنانی یانەی بەرشلۆنەی كردووە و پێویستی بەوەیە لە پێنج ڕاهێنانی تردا بەشداربێت تا بەتەواوی لە ڕووی جەستەییەوە ئامادەبێت.

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە هێشتا كاتی گەڕانەوەی فاتی نییە بۆ یاریكردن و هەنگاو بە هەنگاو بەشداری یارییەكانی داهاتووی پێدەكات.

فاتی خۆشی لە هەوڵەكانی بەردەوامە تا بە زوویی بگەڕێتەوەو پاش كۆتایی هاتنی ڕاهێنانەكان، لەگەڵ پزیشكە تایبەتەكەی، ڕاهێنانی جەستەیی دەكات.

فاتی بەهۆی پچڕانی بەستەرەكانیەوە نزیكەی پێنج مانگ لە یاریكردن دووركەوتەوەو پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی گەورە، ئێستا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی دەست بەیاریكردن بكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی زللەکەوە.. ویڵ سمیس دەستلەکاردەکێشێتەوە

بابەتی دواتر

پلەكانی گەرما 30 پلە تێدەپەڕێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێکهام، مانچستەر یونایتد دەکڕێت؟

دەیڤید بێکهام، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا دەبێتە بەشێک لەو گرووپە بازرگانییەی یانەی مانچستەر یونایتد لە خێزانی گلایزەرس دەکڕێت. بەپێی…
Total
0
Share