بەهۆی زللەکەوە.. ویڵ سمیس دەستلەکاردەکێشێتەوە

پاش ڕووداوی “زللەکە”ی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان، ویڵ سمیس ئەکتەری ئەمریکی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەکادیمیای ئۆسکار کرد.

ئەکادیمای ئۆسکار ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی ئەکتەرەکەی قبووڵکردووە و “بەردەوام دەبێت” لە گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستەکان، بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.

لە ڕاگەیەندراوێکی سمیسدا کە تۆڕی “سی ئێن ئێن” بڵاویکردووەتەوە، ئەکتەرەکە وتی، “لیستی ئەو کەسانەی دڵیانم ڕەنجاندووە، کریس و خێزانەکەی و چەندین هاوڕێی ئازیز و ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە و تەماشاوانانی جیهانییش دەگرێتەوە”، بۆیە بە “دڵی شکاوەوە” دەست لە ئەکادیمیای ئۆسکار دەکێشێتەوە.

پێشتر لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا ویل سمیس زللەیەکی لە کریس ڕۆک سرەواند، بەهۆی نوکتەیەکەوە کە کریس سەبارەت بە شێوەی سەروقژی ژنەکەی سمیس کردبووی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا…
Total
0
Share