ئینتەرمیلان ئامادەیە ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەگەڵ ناپۆلی ئەنجامبدات

ئارکادیۆز میلیک، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی ناپۆلی لە ئینتەرمیلان نزیکبووەتەوە

سەرچاوە ئیتاڵییەکان ئاماژە بە نزیکبوونەوەی نێوان ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان و ئارکادیۆز میلیکی هێرشبەری پۆڵەندی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت و تۆڕی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی، بەڕێوبەرانی نێراتزۆری کۆبوونەوەیەکی سەرەتاییان لەگەڵ میلیک و لێپرسراوی کارەکانی ئەنجامداوە، بڕیاریشە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە شێوەی ڕاستەوخۆ دانوستاندن لەگەڵ سەرۆکایەتی یانەی ناپۆلی دەستپێبکەن.

مارە شینەکانی میلان لە گفتوگۆ سەرەتاییە نافەرمییەکاندا کراوەبوون و ئامادەییان نیشانداوە بە شێوەی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و ئاڵوگۆڕ دانوستاندن لەگەڵ ناپۆلی بکەن، یەکەم پێشنیازیان ئاڵوگۆڕی ماتیاس ڤیچینۆ بووە بە هێرشبەرە پۆڵەندییەکە، دووەم پێشنیازیش کەمکردنەوەی نرخی ماتیۆ پۆلیتانۆیە، ئەگەر بێتو ئیدارەی ناپۆلی بۆندەکەی بە هەمیشەیی بکات.

پۆلیتانۆ لە گواستنەوەکانی زستانی 2020 بە شێوەی خواستن بەبڕی دوو ملیۆن یورۆ لە ئینتەرەوە پەیوەندی بە شینە ئاسمانییەکەی سان پاولۆوە کرد، لە ئەگەری پێشکەشکردنی بۆندی هەمیشەییدا نرخەکەی بۆ 19 ملیۆن بەرزدەبێتەوە، نوێنەرانی نێراتزۆری لەدوای دەستبەرداربوون لە میلیک ئامادەییان نیشانداوە ئەو نرخە کەمبکەنەوە.

توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، بۆندی میلیک لە هاوینی 2021 لەگەڵ ناپۆلی کۆتاییدێت، یانە زەبەلاحەکەی کامپانیا هەوڵدەدات بەر لە گەیشتن بە میرکاتۆی هاوین بەبڕی 18 ملیۆن یورۆ ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکەن.

بابەتی پێشتر

ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دان بە ئەنجامی هەڵبژئاردنەکانی ئۆڵۆمپی عێراقدا نانێت

بابەتی دواتر

ئیسکۆ یان خزێرە؟ ئەنچلۆتی زانیاری ڕۆژنامە ئیتاڵی و ئیسپانیەکان ڕەتدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share