ڕیاڵ و پاریس، لوتکەی ملیار و 500 ملیۆن یورۆ

هاندەرانی تۆپی پێ لە چاوەڕوانیی لوتکەی سانتیاگۆ بێرنابۆی نێوان ڕیال مەدرید و پاریس سان جێرمان-دان، کە ئەمشەو چوارشەممە ئەنجامدەدرێت.

یاریی چوون لە یاریگای پارک دی پرینس بە بردنەوەی یانە فەرەنسییەکە بە گۆڵێکی کیلیان مباپێ کۆتاییهات.

ئاسکەکەی فەرەنسا “مباپێ” گرانبەهاترین یاریزانە لەسەر ئاستی پێکهاتەی هەردوو جەمسەرەکە، بەهای گواستنەوەی 160 ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها گرانترین یاریزانی جیهانیشە، هاوکات ڤینیسیۆز جونیۆری بەرازیلی، نرخەکەی دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ و لوتکەی ڕیزبەندیی گرانبەهاترین یاریزانانی یانەی ڕیال مەدریدی داگیرکردووە.

بە کۆی گشتیی هەردوو پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان، نرخیان دەگاتە 1.689.5 ملیۆن یۆرۆ.

پاریس سان جێرمان بە بەهای بازاڕیی 909.5 ملیۆنە، لە بەرامبەردا بەهای ڕیاڵ مەدرید بە 780 ملیۆن یورۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
Total
0
Share