وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، بەپلانی تۆكمە بەرەنگاری سزاكانی سەر ڕوسیا دەبینەوە و دەڵێت، “بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئۆكرانیا هەیە”.
سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا فراوانتر بكەن و پلانی تۆكمەیان داڕشتووە بەرەنگاری سزا سەپێندراوەكان ببنەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ووتی، “بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئۆكرانیا هەیە”.
ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ هیندستان و چین كاری هاوبەشیان هەیە و كاردەكەن پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوانیان بەهێزتر بكەن.