چێوەی هەماهەنگی بۆ وەڵامدانەوەی سەدر كۆدەبنەوە

چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بۆ وەڵامدانەوەی موقتەدا سەدر لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ هەینی چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر ئەنجامبدەن.

ئەمشەو موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر مۆڵەتی 40 ڕۆژی بە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكاندا و داوای لێكردن دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامبدەن و كابینەی حكومەت لە ماوەی 40 ڕۆژدا پێكبهێنن.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی دهۆك كەوتەوە

بابەتی دواتر

نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی گەیشتە كوەیت

محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی پەرلەمان گەیشتە كوەیت. كەمێك لەمەوبەر، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق…
Total
0
Share