وادەی دەستپێكی كەشی پاییزە لە عێراق ئاشكراكرا

لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا دابەزینی پلەكانی گەرما ڕوودەدات

دەستەی كەشناسی وادەی دەستپێكردنی كەشی پاییزە لە عێراق ئاشكرادەكات و پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرماش دەكات.

عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەتایبەت ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كرد، جارێكی دیكە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە چەند پلەیەك بەرزبوونەوە.

“بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما دابەزینێكی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن”، وەك ئەوەی جابری لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی پێدا.

دەشڵێت، عێراق بەرەو وەرزی پایز دەچێت، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ئاستێكی كەم و نزیك لە دوو پلەدا دەبێت، لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتووشدا دابەزینی پلەكانی گەرما ڕوودەدات.

ئەو بەرپرسەی كەشناسیی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە عێراق دەچێتە نێو كەشی پاییزەوە.

لە 21ی ئەیلول وەرزی پاییز دەستپێدەكات و لە 21ی كانونی یەكەم كۆتایی دێت و وەرزی زستان دەستپێدەكات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: مووچەی خانەنشینیی 669 پلەتایبەت ڕاگیراوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا هاوكاریی سوپای لوبنان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share