پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نووسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرد.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەگەڕەكی كارێزەوشكی شاری سلێمانی تۆمار كرد كە بڕی پێنج ملیۆن و 250 هەزار دینارو 21 مۆبایلی لەجۆرەكانی (ئایفۆن و گالاكسی) لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد.

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوە كرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەكە دۆزرایەوە و دەستگیركرا و لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر تەواوی پارە دزراوەكە و مۆبایلەكاندا.

لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانیناوە بە تاوانەكەیدا .

ئاماژە بەوە كراوە، تۆمەتبارەكە لە دایكبووی ساڵی 1993یە و نیشتەجێی شاری بەغداد بووە.

بابەتی پێشتر

بەغداد بڕیار دەدات<br> پسووڵەی خۆراك چاپ ناكرێت و دەگۆڕدرێت بۆ كارتی زیرەك

بابەتی دواتر

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی دهۆك كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share