قائیمقامی سلێمانی: ڕێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک نرخ بەرز بکاتەوە

لە سلێمانی لە مانگی ڕەمەزاندا نرخەکان بەجێگری دەمێننەوە و ڕێگە بە گرانبوونی خۆراک نادرێت.

قائیمقامییەتی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، “ڕێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێکیش بەهۆی زۆربوونی خواستەکانەوە نرخی خۆراک بەرز بکاتەوە”.

لەبارەی ڕێکارەکانیشەوە بڕیاریدا چاودێری و بەدواداچونەکانی تەواوی لیژنەکان زیاتر بکرێن و لیژنەیەکی تایبەتیش بە مانگی ڕەمەزان بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان دروستبکرێت.

قائیمقامی سلێمانی تەئکیدیشیکردەوە کە بڕێکی زۆر خۆراک و پێداویستی لە بازاڕو کۆگاکاندا هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا بە وردی چاودێری کوالێتی و نرخەکان دەکەن و ڕێکاری توندیش لەگەڵ ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە نرخی خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا بەرزدەکەنەوە.

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا هەر چێشتخانەیەک دەیەوێت کار بکات ڕێگەی پێدەدرێت بەمەرجێک، ڕێز لە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووانان بگرێت و لە ڕۆژانی جەژنیشدا چێشتخانەکە کراوە بێت. تەواوی شوێنەکانی مەیفرۆشتن دادەخرێن و رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.

بابەتی پێشتر

یادی ئەنفال پشوو نییە.. حكومەتی هەرێم دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

ئەوقاف لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

لە گەرمیان منداڵێك پاش كەوتنەناو گۆمێكی ئاوی ڕووباری سیروانەوە گیانیلەدەستدا. عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان…
Total
0
Share