نرخی نەوت لە سەروو 40 دۆلاردا ماوەتەوە

یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ 43 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ 43 دۆلار و 17 سه‌نت و به‌ 43 دۆلار و 75 سه‌نت ڕۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم-یش له‌ كاتژمێر 09:23دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ ڕێژه‌ی له 0.05% نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 43 دۆلار و 73 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هه‌ر له‌وكاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 41 دۆلار و 33 سه‌نت فرۆشرا.

توندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌كان له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ جیهاندا به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپا و زیاتر هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كان له‌ ئه‌مریكا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر نرخی نه‌وت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ڕه‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 43 دۆلار و 80 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و 96 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 43 دۆلار و 64 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و 48 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی برسێتی تەرخانكرد

بابەتی دواتر

ڕوسیا چی دەڵێت لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار ڕۆژێكی ڕەشی تۆمار كرد

بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە كێبڕكێكارە سەرەكییەكانی بەجۆرێك دابەرزیوە، كە لەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا دابەزینی وای بەخۆیەوە…
Total
0
Share