بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئامادەبوو، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران گۆڕدرا بۆ ئاسایی.
نێردراوی تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ بەغداد گواستیەوە، بەهۆی نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكە لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە بگۆڕێت بە دانیشتنێكی ئاسایی.
كەمتر لە 150 پەرلەمانتار لە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بوون، بەرەكەی پارتی و هاوپەیمانەكانی سەركەوتوو نەبوون لە تەواوكردنی ڕێژەی یاسایی و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كە پێویستی بە 220 پەرلەمانتارە، بەشێوەیەك، تەنها نزیكەی 150 پەرلەمانتار لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران بوون.
بەوەش، ئەو بەرەیەی پارتی و هاوپەیمانەكانی پێكیانهێناوە، ژمارەی زیاتری پەرلەمانتاریان لێبووەوە و بەرەی بایكۆتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار فراوانتر بووە.