ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ئۆكرانیا چوار ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دوایین ئاماری ئاوارە و پەنابەرانی ئۆكرانیای بڵاوكردەوە و دەڵێت، زیاتر لە چوار ملیۆن ئۆكرانی ئاوارەبوون.

فیلیپۆ گراندی كۆمسیاری باڵای ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج هەفتەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی ڕوسیادا، ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ئۆكرانیا گەیشتووەتە زیاتر لە چوار ملیۆن كەس.

گراندی لەڕێگەی تویتەرەوە ئاشكرایكرد كە گەیشتووەتە ئۆكرانیا و “لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە و نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوبەشانی دیكەدا”، گفتوگۆدەكەن لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ زیاتر پشتیوانیكردنی ئاوارەكان و كەسانی زیانلێكەوتوو.

پێشتر ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندبوو، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەكانی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا زیاتر لە 902 كەسی سیڤیل کوژراون و هەزار و 459 كەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی گەرمیان كەسێكی دەستگیركرد لە مزگەوتەكان بە نووسین سوكایەتی بە نوێژخوێنان دەكرد

بابەتی دواتر

پارتی ئەمڕۆش شكستیهێنا.. كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرازیل فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی بچوکی نەفەرهەڵگر لە بەرازیل کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا. میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی…
Total
0
Share