ئەنجلینا جولی: مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەیە

ئەنجلینا جولی ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی و نێردەی تایبەتی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت، مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەن، گەر لە نزیکەوە کاربکەیت تێدەگەیت کارەکان بەو شێوەیە ئاسان نییە کە باسدەکرێت.

جولی لە گفتوگۆیەکدا کە لەگەڵ دەرهێنەری سوری وەعد خەتیب ئەنجامیداوە و بەشێکی بڵاوکردووەتەوە رایگەیاند، بیرۆکەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە میانەی رووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهانییەوە سەریانهەڵدا، کە بە مانای هێنانەکایەی ئامانج و هێڵی روون بۆ مافەکانی مرۆڤ دەهاتن و ئەمەش بووە ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکان.

لەدوای 20 ساڵ لە کارکردن لە بواری مافەکانی مرۆڤ باسیلەوەکرد، بۆم دەرکەوتووە جیهان بەو شێوەیە بەرێوەناچێت کە دەیبینین، بەڵكو لە راستیدا شێوازێکی دیکەیان هەیە، ئێمە ماف بە هەندێک دەدەین، بۆ هەندێکی دیکە بۆ ماوەیەکی کاتی پێیان دەدەین، بە هەندێکی دیکەی هەر نادەین.

وتیشی، بە تێپەڕبوونی کات بۆمدەرکەوت مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا درۆیەکی گەورەین، ئێمە هەندێک بە تاوانێک سزا دەدەین، بەڵام هەندێکی دیکە کە تاوانی گەورە ئەنجامدەدەن، هەرگیز سزانادەین.

بابەتی پێشتر

ژماردن و جیاكردنەوەی دەستیی دەنگەكان لە سەرجەم پارێزگاكان كۆتایی هات

بابەتی دواتر

کەسێک بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share