کەشناسی: لەشەودا نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی کەشناسی، لەشەوەوە نمەباران دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچەهەور و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەکاتەکانی شەودا نمەباران دەستپێدەکات، دواتر کەشوهەوا سەقامگیردەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە و لە هەولێر، بەرزترین پلە 24 پلەی سیلیزی دەبێت و لە سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەش 22 پلە تۆماردەكرێن، لەكاتێكدا لە كەركوك زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 26 پلەی سیلیزی.

بەڵام سبەینێ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە، لە هەولێر دەگاتە 25 پلە، لە سلێمانی و دهۆك وهەڵەبجە 23 پلە و لە كەركوكیش 27 پلەی سیلیزی تۆماردەكرێن.

بابەتی پێشتر

دۆلار بە جێگیری مایەوە

بابەتی دواتر

چێوە: زیاتر لە 140 پەرلەمانتار ناچنە پەرلەمان و كاندیدەكەی پارتی نابێت بە سەرۆك كۆمار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share