چێوە: زیاتر لە 140 پەرلەمانتار ناچنە پەرلەمان و كاندیدەكەی پارتی نابێت بە سەرۆك كۆمار

چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 140 پەرلەمانتار چوونەتە بەرەی سێیەكی پەكخەر و بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران ناكەن، جەختدەكاتەوە كە مەحاڵە كاندیدەكەی پارتی ببێت بە سەرۆك كۆمار.

توركی عەتبی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا سوپرایز ڕوونادات و بەبێ چێوەی هەماهەنگی بوونی كاندیدەكەی پارتی بە سەرۆك كۆمار مەحاڵە”.

لەبارەی دوایین ژمارەی پەرلەمانتارانی بەرەكەیانەوە، عەتبی وتی، “زیاتر لە 140 پەرلەمانتار پشتیوانیی هەڵوێستەكانی چێوەی هەماهەنگی دەكەن لەبارەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، چونكە هەڵوێستەكان هەڵقوڵاوی ڕوانینێكی نیشتمانیین، ئەو ڕوانینە ڕێگری دەكات لە گرفتی گەورە كە هەڕەشەن بۆسەر پرۆسەی سیاسی”.

ئەو سەركردەیەی چێوەی هەماهەنگی جەختیكردەوە كە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لەلایەن هاوپەیمانیی سێقۆڵیی سەدر – بارزانی – حەلبووسی-یەوە فشاریان لێدەكرێت بۆ ئەوەی بەشداریی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن و دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
Total
0
Share