سەدر و چێوەی هەماهەنگی جارێكی دیكە شكستیانهێنا لە ڕێككەوتن

وێنە: ئەرشیف

دانوستانەکانی شەوی ڕابردووی نێوان سەرکردەکانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و ڕەوتی سەدر شکستیهێنا و نەگەیشتنە ئەنجام بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، شەوی ڕابردوو لە بەغداد جارێكی دیكە گفتوگۆی چڕی نێوان سەرکردەکانی چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بەڕێوەچوو.

باسیان لەوەش كردووە، چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران شكستیان هێناوە و سورن كە بەشداریی دانیشتنەكە نەكەن.

تاوەكو ئێستا هاوپەیمانی سێ یەكی پەكخەر سوورن لەسەر هەڵوێستەكانیان و ئامادەنین تا ڕێككەوتن بكرێت بەشداریی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌مال كۆچه‌ر: له‌ سێ ڕۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار جێگیرده‌بێته‌وه‌

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێگیرنه‌بوونى نرخى دۆلار كاتییه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژى دهاتوودا ده‌چێته‌وه‌ نرخه‌كه‌ى پێشووى. جه‌مال…
Total
0
Share