پارتی لە ژێر فشاردا سیناریۆ و دانپێدانانێكی نایف كوردستانی بڵاوكردەوە

پارتی لە ژێر فشاردا سیناریۆ و دانپێدانانێكی نایف كوردستانی تۆماركردووە و لە پەیج و سۆشیال میدیاكانیدا بڵاویكردۆتەوە، بە شێوازێكی پەردەپۆشكارانە دەیەوێت خۆی لە كادیرە پێشكەوتووەكەی بێبەری بكات، لە هەمانكاتدا بیخەنە ژێر كۆمەڵێك بەرپرسیارێتییەوە، بە جاسوس و بەكرێگیراوی یەكێتی بیناسێنن.

پێشتر نایف كادیرێكی دڵسۆز و پێشكەوتووی خۆیان بووە و ئەو كەسە وەك ڕاوێژكاری بارزانی خۆی ناساندبوو ئێستا بە جاسوس و بەكرێگراوی یەكێتی دەیانەوێت بیناسێنن.

شەوی 27لەسەر 28ی ئەم مانگە نایف كوردستانی كادیرە پێشكەوتووەكەی پارتی لە تویتەر پۆستێكی بڵاوكردەوە و سووكایەتی بە مەرجەعی باڵای شیعییەكان كرد و كاردانەوەی لێكەوتەوە بەهۆیەوە لقی 5ی پارتی لە بەغداد لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكرایەوە پارتی بارەگاكەی لە بەغداد ڕووخاند، بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پارتی بەنیازە شوێنی بارەگاكەی لە گەڕەكی كەڕادەی شاری بەغداد بكاتە باڵەخانەیەكی بازرگانی.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی گەوهەرەکەی بەرازیل دەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی نوێنەرایەتیی هەرێم لە بەغداد پۆستێكی دەسڕێتەوە و دەڵێت هاككراوم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێرێت. د. بڕیار رەشید، ئەندامی…
Total
0
Share