سەرۆكی نوێنەرایەتیی هەرێم لە بەغداد پۆستێكی دەسڕێتەوە و دەڵێت هاككراوم

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستێكی فەیسبووكی دەسڕێتەوە و دواتریش دەڵێت، هاككراوم.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد ئەمڕۆ لە پۆستێكی فەیسبووكدا بڵاویكردبووەوە، “ڕووخاندنی بارەگای پارتی لە بەغداد نیشانەی لاوازی نیە، مێژوو شاهیدە خۆناچەمێنین بۆ دوژمنەكانمان”.

ئەوەشی نووسیبوو، مەسعود بارزانی بەردەوام جەختی لەوەكردووەتەوە، كە “دەستدرێژی ناكەینە سەر هیچ كەسێك و لە كەسیشی قبوڵ ناكەن دەستدرێژی بكاتە سەرمان”.

باسی لەوەشكردبوو، كە “حكومەت وەكو پێویست نەیتوانی بارەگای حزبەكەمان بپارێزێت و هاوپەیمانەكانیشمان ئیدانەیەكی ڕووداوەكەیان نەكرد”.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد پێشیوابوو، “پارتی باجی ئەو ڕێکكەوتنە دەدات کە لەگەڵ سەدر و حەلبووسی هەیەتی”.

دوای ئەو پۆستەش كەمێك لەمەوبەر فارس عیسا لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە لە هەمان هەژماری فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “ئەو پۆستەی پێشتر بڵاوكراوەتەوە من ئاگاداریی نیم و فەیسبووكەكەم هاككراوە”.

بابەتی پێشتر

پارتی لە ژێر فشاردا سیناریۆ و دانپێدانانێكی نایف كوردستانی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share