ڕیاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی گەوهەرەکەی بەرازیل دەکاتەوە

بۆ کۆکردنەوەی داهاتێکی دیاریکراو، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڕۆدریگۆی بەرازیلی دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2022 هەموو هەوڵەکانی بەئاڕاستەی کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە فرۆشتنی چەندین ئەستێرەی پێکهاتەکەیانە تاوەکو داهاتی تەواویان بەردەستبێت بۆ واژووکردنی دوو بۆندە گەورەکە.

جگە لە گاریس بەیل، ئیسکۆ، مارسێلۆ، لوکا یوڤیچ و ماریانۆ و سیبایۆس، ئیدارەی “مێرێنگێ” بیری لە فرۆشتنی ڕۆدریگۆ گوسی بەرازیلی کردووەتەوە، کە نرخەکەی 40 ملیۆن یورۆیە.

یانەی لیڤەرپوڵ یەکێکە لە یانە داواکارەکانی ڕۆدریگۆ، لە ساڵانی ڕابردوو ئامادەییان دەربڕی 40 ملیۆن یورۆ بۆ واژووکردنی گرێبەستەکەی پێشکەشبکەن.

ڕۆدریگۆی تەمەن 21 ساڵ لە 2019وە بۆ ڕیاڵ یاریدەکات، تاوەکو ئێستا 95 یاریکردووە، 11 گۆڵ و 18 ئەسیستی تۆمارکردووە، لە هاوینی 2025 بۆندەکەی کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە تەلئەبیب 5 كەس كوژران

بابەتی دواتر

پارتی لە ژێر فشاردا سیناریۆ و دانپێدانانێكی نایف كوردستانی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share