ئێستا ھۆکاری ڕووخانی بارەگای لقی 5ی پارتی ئاشکرا دەکات

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدادەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هۆكاری ڕووخانی بارەگای لقی 5ی پارتی ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە، پارتی شوێنەكە دەكاتە “شوێنی بارزگانی”.

سەرچاوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕووخانی بارەگاکە کاردانەوەی پارتی نەبووە بەرامبەر بە سوتاندنی بارەگەکەیان، بەڵكو دەیەوێت وا نیشانی خەڵک و لایەنگرانی خۆی بدات”.

جەختیشی كردەوە، هۆكاری ڕوخانی بارەگای لقی5 بابەتەکە وابەستەی پڕۆژەیەکی بازرگانییە نەک کێشەیەکی سیاسی .

ئاشكراشیكرد، پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگاکەی دەکاتە شوێنێکی بازرگانی و بەرامبەری مۆڵێکی بازرگانی دروستدەکات.

شەوی 27 لەسەر 28 ئەم مانگە بارەگای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەی 52ی كەڕادەی شاری بەغداد سوتێنرا، ئەویش دوای ئەوەی كادرێكی ئەو حزبە بەناوی “نایف كوردستانی” سوكایەتیی بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان كرد.

بابەتی پێشتر

سێ یانەی گەورە داوای جۆکەرەکەی پۆرتوگال دەکەن

بابەتی دواتر

كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: کاندیدە سەربەخۆکان کە دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردن بکەن دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان داوا لە پاڵێوراوانی تاک (کاندیدە سەربەخۆکان) دەکات کە خوازیارن بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق…
Total
0
Share