فراكسیۆنی یەكێتی: لایەنە شیعییەكان ڕێكنەكەون دانیشتنەكەی سبەینێ هاوشێوەی 26ی مانگ دەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواونابێت و هاوشێوەی كۆبوونەوەكەی 26ی ئەم مانگە دەبێت و دەڵێت، “ژمارەی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئەوانەی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن، بە بەراورد بە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو كەمتر دەبێت”.

چرۆ حەمە شەریف، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەگەر لایەنە شیعییەكان لەناو خۆیاندا نەگەنە ڕێككەوتن بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوا كۆبوونەوەكە هاوشێوەی كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەبێت و ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواونابێت.

ئاماژەی بەوە كرد، “هەركات لایەنە شیعییەكان گەیشتنە ڕێككەوتن، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت”.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی پێیوایە، “ژمارەی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئامادەبووی كۆبوونەوەكە، بە بەراورد بە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو كەمدەكات و ئێمە قسەمان لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ كردووە بۆ كۆبوونەوەی سبەینێ بایكۆت دەكەن، بۆیە تا لایەنە شیعییەكان لەناو خۆیاندا ڕێكنەكەون كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەناچێت”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) عێراق لە گەیشتن بە پاشکۆکانی مۆندیال شکستیهێنا

بابەتی دواتر

چەند ڕاستی و زانیارییەك دەربارەی خەڵاتی ئۆسكار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ حكومەتی ناوەند ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو سێشەممە 16ی…
Total
0
Share