پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پارێزگاری كەركوك سەپێندراوە و پۆستەكە وەردەگرینەوە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “ڕاكان جبوری، پارێزگاری ئێستای كەركوك سەپێندراوە و دوای یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار، كاری لەپێشینەمان وەرگرتنەوەی ئەو پۆستەیە بۆ كورد و یەكێتی”.

سەباح حەبیب قادر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “پێشتر بەهۆی پارتییەوە نەتوانرا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجامبدرێت، پارێزگاری ئێستای كەركوك سەپێندراوە و پۆستەكە پشكی كورد و یەكێتییە و ئەگەر پارتی سازشی لەسەر بكات ئێمە سازشی لەسەر ناكەین”.

ئاماژەی بەوە كرد، “دوای یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كە هیوادارین یەكێتیی و پارتی بگەنە ڕێككەوتن لەبارەیەوە، كاری لەپێشینەمان وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوكە بۆ كورد و یەكێتی”.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی پێیوایە لە ڕابردوودا پارتی هۆكار بووە كورد ئەو پۆستە وەرنەگرێتەوە و وتی، “ئێمە دوای یەكلاكردنەوەی سەرۆك كۆمار هەموو هەنگاوێكمان بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوكە”.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ئاگربڕ و ڕێككەوتن نزیكدەبنەوە

بابەتی دواتر

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم بانكەكان پێكەوە دەبەسترێنەوە و دابەشكردنی مووچە دەكرێتە كارتی بانكی و جەختیشدەكاتەوە، ”…
Total
0
Share