چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو شەممە، یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید لە ستاد دو فرانس – پاریس ئەنجام دەدرێت.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە، بەر لە دەستپێکی یارییەکە چەند زانیارییەکی کورت-تان لە ئێستا سپۆرتەوە بۆ دەخەینە ڕوو.
 
  • یاریزانانی لیڤەرپوڵ توڕەن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، چونکە ڕێگەیان پێنەدراوە لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ خێزانەکانیان بهێننە نێو یاریگاوە.
 
  • تۆپی فیناڵ بۆ کەس نابێت، بەڵکو وشەی (ئاشتی) لەسەر دەنووسرێت و دوای یارییەکە دەخرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە، پارەکەشی بۆ ئاوارەکانی ئۆکرانیا بەکاردەخرێت.
 
  • حکومەتی فەرەنسا حەوت هەزار پۆلیسی لە شاری پاریس خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 

  • 40 هەزار هاندەری لیڤەرپوڵ بەبێ بلیت گەیشتوونەتە شاری پاریس.
 
  • هاندەرە بێ بلیتەکانی لیڤەرپوڵ لەناوچەی (کور دو فانسان) لە خۆرهەڵاتی پاریس کۆدەکرێنەوە.
  • هاندەرە بێ بلیتەکانی یانەی شاهانە لە خۆرهەڵاتی سان دۆنی کۆدەکرێنەوە.
  •  ڕێگە بە خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان لەچواردەوری یاریگا نادرێت، بەڵام لەناو یاریگا ڕێگەپێدراوە.
 
  • شەقامی شانزلیزێ بەتەواوی ئەمشەو دادەخرێت.
 
  • خواردنەوە کحولییەکان لە فڕۆکەخانەکانی چارل دیگۆل و ئورلی قەدەغە دەکرێت تاوەکو دوای یاریی کۆتایی.
 
  • کلیمۆن تورپین، داوەری سەرەکی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە، یەکەم جارە یاریی کۆتایی خولە ئەوروپییەکە بەڕێوەدەبات.
 
  • یاریگای ستاد دو فرانس 80 هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت.
 
  • بەشێک لە هاندەرانی لیڤەرپوڵ بە بەلەمی خێرا، هاوشێوەی پەنابەران لەڕێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە شاری پاریس.
بابەتی پێشتر

خشته‌ی تاقیكردنه‌وەی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكرانەوە

بابەتی دواتر

چۆن كەمخەویی كاریگەری لەسەر كێش دروستدەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share