کەسێک پارەی سندوقی خێرخوازیی مزگەوت دەدزێت و وا پیشاندەدات بۆ نوێژ چووە

پێشنوێژی مزگەوتێک لەڕێگەی کامێرای چاودێریی مزگەوتەکەیەوە توانی ئەو کەسە دەستنیشانبکات کە دزیی لە مزگەوتەکە دەکات و پارەی ناو سندوقی خێرخوازییەکە دەدزێت.

لە مزگەوتێکی تورکیا پێشنوێژەکە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە توانی دزی سندوقی خێرخوازیی مزگەوتەکە دەستنیشانبکات و دەستبەجێ سکاڵای لەی پۆلیس تۆمارکرد.

لە مزگەوتی شاری سەمسونی نزیک دەریای رەش، پیاوێک وەک نوێژکەر خۆی دەرخستووە و دواتر دەردەکەوێت سندوقی خێرخوازیی مزگەوتەکەی دزیوە.

سندوقی بەخشینەکە لە مزگەوتی “العجام” لە شاری سامسون دزراوە، بەرپرسانی ئەمنی توانیان ناسنامەی دزەکە دەستنیشان بکەن و دەستگیری بکەن کە پیاوێکی تەمەن 51 ساڵە.

ئەو کەسە بۆ یەکەمجار لە یەکی مانگی نیساندا سندوقی بەخشینەکەی لە مزگەوتی “العجام” دزیوە و پاش هەفتەیەک هەمان شتی دووبارە کردەوە دوای ئەوەی توانی بۆ یەکەمجار سندوقی بەخشینەکە بکاتەوە و پارەکەی بدزێت.

 

 

بابەتی پێشتر

کونێکی گەورە لە خۆردا دەردەکەوێت و مەترسی دروستدەکات

بابەتی دواتر

هۆشدارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share