پارتی كاروبارە حزبییەكانی لە بەغداد ڕاگرت

پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای ڕووداوەكانی شەوی ڕابردوو، كاروبارە حزبییەكانی لە بەغداد ڕاگرت.

كەمێك لەمەوبەر لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، دەڵێت، “بەهۆی ئەوەی دووەمجارە بارەگاکەمان دەسووتێندرێت و تاڵان دەکرێت، بێ ئەوەی هیچ لێپێچینەوەیەک بکرێت، بۆیە بڕیارمانداوە بارەگای لق دابخەین و سەرجەم چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکان لە بەغداد ڕابگرین”.

ڕاگرتنی كاروبارە حزبی و سیاسی و مەدەنییەكانی پارتی لە بەغداد، دوای ئەوە دێت، شەوی ڕابردوو، لەكاردانەوەی پۆستێكی یەكێك لە كادیرانی پارتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كە “سووكایەتی” بە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان كردبوو، بەشێك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ئاگریان لە بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد بەردا.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پێشووی چاكسازیی ئافرەتان و سنێلەكان لە دهۆك و سێ كاربەدەستی تر دەستگیركران

بابەتی دواتر

چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵە کەللەڕەقەکەتدا دەکەیت؟ ئامۆژگارییەکان چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە: ئەو پێشمەرگانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە چەند دەرماڵەیەكیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە و ئاشكرایدەكات ئەو پێشمەرگانەی دەخرێنە سەر…
Total
0
Share