وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ نایف كوردستانی دەركراوە.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە كە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی كەسێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سووكایەتی بە مەرجەعیەت و پیرۆزەكان كردووە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە.
ئاماژە بەوەكراوە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان فەرمانی دەستگیركردن بۆ نایف كوردستانی كادیرەكەی پارتی دەركراوە و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنە یاساییەكان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێیوایە ، “ئازادیی ڕادەربڕین مانای سووكایەتیكردن نییە بە مەرجەعییەت و پیرۆزییەكان و قبوڵكراو نییە”.