مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی بۆ یەكەمجار بڕوانامەی “دۆزینەوەی نوێ بۆ زانست” بەدەستدەهێنێت

بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و جیهان مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی بڕوانامەی دۆزینەوەی نوێ بۆ زانست بە ناوی” برأ اختراع” بەدەستدەهێنێت كە دەتوانرێت لە ڕووەكێكی سروشتیی كوردستانەوە چارەسەری هەوكردن لە جەستەدا و چەوری سەرجگەر بكات.

دكتۆر سامان عەبدولرەحمان ئەحمەد، مامۆستای زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی دامەزراوەی ڕووەكی كوردستان لە زانكۆی ئەمریكی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕوانامەكەم لە وەزارەتی پیشەسازیی عێراقەوە بەدەستهاتووە كە یەكەمجارە بڕوانامەی دۆزینەوەی نوێ بۆ زانست بەناوی”برأ اختراع”لەسەر ئاستی عێراق و جیهان بەدەستهاتووە و دەتوانرێت لە ڕێگای ڕووەكێكی سروشتیی كوردستانەوە چارەسەری هەوكردن لە جەستە و چەوری سەرجگەر بكرێت و دەتوانرێت بۆ كەسانی دیكە كە دووچاری ئەو نەخۆشییانە بوون سوودی لێوەربگرێت.

ئەو پزیشكە ئاشكرایكرد، لەئەمریكا دەرمانێكی نوێ بەرهەمهاتووە بۆ نەهێشتنی هەوكردن لە جەستەدا و چەوری سەر جگەر،بەڵام ئەو هەنگاوەی ئێمە 25%كاریگەری زیاترە بۆ نەهێشتنی چەوری سەر جگەرو هەوكردن بە گشتی لە جەستە و هیچ مەترسییەك لەسەر تەندروستی دروستناكات.

بابەتی پێشتر

بێکهام ئامادەیە مێسی بە دوو هاوڕێیەوە بکڕێت

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە كۆبوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە قەزای چەمچەماڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share