ڕێنمایی نوێ لەبارەی گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ دەرەوەی هەرێم دەركرا

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق بڕیاریدا هەر گەشتیارێکی عێراقی یان بیانی کە تەمەنی لە سەروو12 ساڵەوە بێت و دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتبێت لە 1ی نیسانەوە پێویستی بە پشکنینی PCR نابێت بۆ گەشتکردن.

ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق، لە ئاگادارییه‌كدا تازەترین ڕێنمایی گه‌شتكردنی بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و پشكنینی PCR .

له‌ ڕێنماییه‌كه‌ی دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقدا هاتووه،‌‌ گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئه‌وانه‌ی کە تەمەنیان لە سەروو 12 ساڵەوەیە، دەبێت یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینیJohnson) ) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی دیکەی وەرگرتبێت، لە1 ی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت.

ڕوونشیكردووەتەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێندراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان دەبێت پشکنینی PCRیان پێبێت کە کەمتر له72 کاتژمێر پێش گەشتەکەی ئەنجامدرابیت.

بابەتی پێشتر

بەم خۆراکانە خۆت لە زەهایمەر و پیربوون بپارێزە

بابەتی دواتر

ئۆکرانیا: ڕوسیا تانک و چەکەکانی فرۆشتووە و داویەتی بە خواردنەوەی کحولی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share