عەلی حەمەساڵح: دەتوانرێت پێش ڕەمەزان مووچەیەك و بەر لە جەژن مووچەی دووەم بدرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەڵگەی ڕوون لە بەردەستە كە حكومەتی هەرێم دەتوانێت پێش مانگی ڕەمەزان مووچەیەك و بەر لە جەژنیش مووچەی دووەم بدات.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، مانگی پێشوو نرخی بەرمیلێک نەوت تێکڕا (97 دۆلار) بوو، داهاتی نەوت کە دراوە بە وەزارەتی دارایی (488 ملیۆن دۆلار) بووە، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوت (117 دۆلارە) بەمەش لانیکەم داهاتی نەوت (550 ملیۆن دۆلار) دەبێت.

دابینكردنی مووچە (600) ملیۆن دۆلاری پێویستە، بۆیە بۆ تەواوکردنی (50 ملیۆن دۆلار) دەمێنێت، هەولێر (28.5 ملیۆن دۆلار) و سلێمانی (21.5 ملیۆن دۆلار)، وەك ئەوەی عەلی حەمەساڵح ئاماژەی پێداوە و دەشڵێت، تەنیا داهاتی خاڵە سنوورییەکان (100 ملیۆن دۆلارە) جگەلە باج و ڕسومات.

سەرەڕای ئەو پارانە و “سەرباری هەموو گەندەڵی و قاچاخیەکان” بەپێی سەرۆكی لیژنەی وزە “ئێستا 300 ملیار دینار پارەی زیاتر لە موچە هەیە بۆ پرۆژە و خەرجی دیکە”.

تەواوی ئەو داهات و ژمارانە وەك ئەوەی عەلی حەمەساڵح ڕوونیكردووەتەوە پاش بەدواداچوون بووە و دووپاتیشیدەكاتەوە، “بەڵگەی ڕوون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان مووچەیەک و پێش جەژنیش مووچەی دووەم بدەن”.

هەر ئەمڕۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدادیان ئاشكراكرد، بەڵام گوایە بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگی شوباتە، لەكاتێكدا زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەكان مووچەی ئەو مانگەیان وەرگرتووە و ئەو مووچەخۆر و فەرمانگانەش كە وەریاننەگرتووە پێشتر بۆیان دابینكراوە، بەمەش پێویستە 200 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی ئازار تەرخانبكرێت.

بابەتی پێشتر

دۆلار کەمێک دابەزی

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: ئێستا 10 بۆ 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share